سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان کرد و هیوای خواست ئەم مانگە ببێتە مایەی قبووڵبوونی نزا و ڕۆژووی هەمووان.
ئەمڕۆ سێشەم 17ی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە، لە خودای مەزن داواکارم؛ ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەک بەدی بهێنێت.