رێوڕەسمی خولی دەرچوون بۆ 593 پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەتالیۆنی تایبەتی زۆزك، رێكخرا.
رێورەسمەكە بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی حزبی و حكوومی، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەكی بەرچاو لە فەرماندە و كەسوكاری پێشمەرگە، لە فێرگەی زێرەڤانی بنەسڵاوە، بۆ 593 پێشمەرگەی زێرەڤانی بەتالیۆنی تایبەتی زۆزك، خولی دەرچوونیان بۆ رێكخرا.
بەشداربووان وێڕای پێشكەشكردنی نمایشی سەربازیی جۆراوجۆر، هاوكات لە ماوەی خولەكەدا كە هەشت مانگی خایاند، ئەو زانیارییە سەربازییانەی كە پێویستن بۆ پێشمەرگە پێیان درا و مەشقی جیاجیاشیان لە سەر بنەمای زانستی سەربازیی نوێ پێ كرا.