سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكان وریایی دەدات

:: PM:06:49:18/02/2026 ‌
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وریایی توند ئاراستەی دەزگا میدیاییەكان دەكات و رای دەگەیەنێت هەر بەرنامەیەك پێچەوانەی بەها كۆمەڵایەتییەكان و پیرۆزییەكانی ئایینی ئیسلام بێت رادەگیرێت.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوە كردووە، لە مانگی رەمەزاندا هەر كەناڵێك پابەندی پرەنسیپە ئەخلاقییەكان نەبێت و هاووڵاتییان گازندەیان لەسەری هەبێت رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە و بەرنامەكانی رادەگیرێن.

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە پێویستە شێوازی پێشكەشكردنی بەرنامەكانی تایبەت بە هاوكاریی خێرخوازی و بەرنامەكانی تریش لە چوارچێوەی یاسا و رێسا میدیاییەكاندا بەڕێوە بچن بۆ ئەوەی ڕێز لە شكۆی هاووڵاتییان بگیرێت چونكە لە ئەزموونی ساڵانی رابردوودا تێبینی كراوە لە زۆر بواردا شكۆ و بەهای مرۆڤی كوردستانی شكێنراوە.

سەندیكای رۆژنامەنووسان هۆشداری ئەوەی داوە كە لە ئەگەری هەر جۆرە پابەندنەبوونێك بە پرەنسیپەكانی كاری میدیاییەوە ئەوا لە رێگەی داواكاری گشتییەوە كەیسی پێشێلكاری دژی ئەو دەزگایە دەجوڵێنن و ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكان نادرێت.



وشە - وشه‌