بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی20ی شوباتی 2026 ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە سبەی شەموو 21/2/2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە ئاسمان هەر ساماڵ دەبێت، بەڵام ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی تر بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو:
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک، زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە، چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی