به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رجه‌م خاوه‌ن كاره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانیارى ساڵانه‌یان تۆمار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌یش هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌تیان پێدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بۆ گشت خاوه‌ن پرۆژه و كۆمپانیاكان بڵاوكرده‌وه و داوایان لێ ده‌كات زانیارى ساڵانه‌یان به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى تۆمار بكه‌ن.
له راگه‌ینراوه‌كه‌یان هاتووه، "ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە کە پڕۆسەی پێشکەشکردنی (زانیاری ساڵانە - بیان سنوی) بۆ ئەمساڵ بەشێوەى ئەلیکترۆنى ئامادە و پێشکەش دەکرێت. بەپێی یاسا، هەر خاوەنکارێک لە سەرەتاى ساڵدا زانیارییەکانی پێشکەش نەکات، ڕووبەڕووی سزای دواکەوتن و ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، " بۆ دووربوون لەم سزایە و ڕایی کردنی کارەکانتان بەشێوەیەکی یاسایی، ئەو خاوەنکارانەى تا ئێستا زانیارى ساڵانەیان پێشکەش نەکردووە، پێویستە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو (کۆتایی مانگ) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ - User & Password)ی تایبەت بە سیستەمەکە".
سیستەمى ئەلیکترۆنیی زانیارى ساڵانە:
www.gkrd.krd