لەلایەن شارەوانییەوە سەرووی چوار هەزار پارچە زەوی ئامادە كراون، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنیان.
ئەمڕۆ شەموو 21ـی شوباتن كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە قۆناغی كۆتایی ئامادە دەكەین بۆ دابەشكردنی زەوی و لە كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی ناو شاری هەولێر قۆناغی شەشەم، دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، ئێمە نەخشەكانمان بەشێوەیەكی رێكوپێك رێكخستووە، بۆیە زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەویی دابەش دەكرێت و فەرمانبەران سوودمەند دەبن.
باسی لەوەش كرد، وەجبەی یەكەمی زەوی ئێستە لە قۆناغەكانی تاپۆكردن و سێ وەزارەت بە كارەكە هەڵدەستن، ئێستە قۆناغی یەكەم هەموو شتێكی ئامادە دەكرێت و بەمنزیكانە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەچێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.