ماڵباتی شەهیدانی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی": بە یەكگرتن ئازادی دەستەبەر دەبێت

:: PM:04:13:21/02/2026 ‌
ماڵباتی شەهیدانی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی شەهیدانی خۆپێشاندانەكانی كرماشان، ئیلام و لووڕستان كرد و دەڵێن، بە یەكگرتن دەتوانن ئازاد بن. 

ماڵباتی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدانی خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی شار و شارۆكەكانی كرماشان، ئیلام و لووڕستان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی ڕادەگەیەنین.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كوردستان ئەزموونی لەم چەشنەی زۆر بە خۆیەوە بینیووە، بەڵام ژیانی ئازاد و دادپەروەرانە لە كوردستانێكی ڕزگاركراودا بە یەكگرتن، هاودەنگی، هاوپشتی، تێكۆشانی بەكۆمەڵ و سیاسەتی ڕوون و ڕاشكاوانەی سەرجەم تێكۆشەرانی ڕێگای ئازادی دەستەبەر دەبێت.

ماڵباتی شەهیدانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە چالاكانی مەدەنی و سیاسی و حزبە سیاسییەكان دەكەن، بە هەموو هێز و تواناوە یەكێتییەكی ڕاستەقینە پێكبهێنن، چونكە بەبێ ڕاگەیاندنی یەكێتییەكی بەهێز و مانادار، بێهیوایی باڵ بەسەر نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا دەكێشێت.


وشە - وشه‌