سوپای عێراق گەڕەكی نەورۆز لە كەركووك هەراسان دەكەن

:: PM:07:52:21/02/2026 ‌
هێزێكی سوپای عێراق لە كەركووك هەڵیانكوتایە سەر گەڕەكی نەورۆز و دەیانەوێ‌ كوردنشینانی گەڕەكەكە دەربكەن. 

پەیامنێری "وشە" لە كەركووك رای گەیاند، ئەوەی هەیە كێشەیەكی كۆنە و ئێستە دیسان سوپای عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر گەڕەكەكە و دەیانەوێ‌ كوردەكان دەربكەن.

ڕوونیشی كردەوە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری قسە كراوە و هەوڵ هەیە كێشەكە چارەسەر بكرێت، بەڵام ئەو كردارانەی ئەو چەكدارانە دەیكەن كەسییە.

گوتیشی، ئەو خانوانەی لەو گەڕەكانەن سوپای عێراق داگیریان كردووە، ئێستە خاوەنی خانووەكان چوونەتەوە ناو خانووی خۆیان بەڵام سوپا كێشەی دروست كردووە. 


وشە - سه‌رخێڵ هاشم