لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، واژوو كۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی بە قەزابوونی گوڵاڵە رابگیرێت كە ئەو ئەندامانەی واژوویان كردووە زۆرینەن.
ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی شوبات، دوای بڕیارەكەی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ بە قەزابوونی گوڵاڵە، لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین واژوو كۆ كرایەوە بۆ وەستانی بڕیارەكە.
نوسراو و واژووی ئەو نۆ ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆ راگرتنی بە قەزایبوونی گوڵاڵە كۆ كراوەتەوە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا ئەو بڕیارە بە پارێزگاری شارەكە رابگرن.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەو بڕیارە لەڕووی كارگێڕییەوە ناڕەزایی لێ كەوتووەتەوە، چونكە ئەو ناوچەیە سەربە مادەی 140ی دەستووری عێراقە كە تایبەتە بە ناوچە كێشەلەسەرەكان و نابێـت هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا بكرێت.
پێشتر بەگوێرەی بەڵگەیەك، پارێزگاری دیالە گۆڕانكاریی لە یەكە كارگێڕییەكانی خانەقین كردووە، لەوانە شارەدێی گوڵاڵەی كردووەتە قەزای گوڵاڵە و هەروەها شارەدێی سەعدیەی لە خانەقین جیا كردەوە و خستیە سەر قەزای گوڵاڵە.