ئارام قادر ئازاد كرا

:: PM:03:13:22/02/2026 ‌
دوای مانەوەی بۆ چەندان مانگ لە گرتووخانەكانی یەكێتی، كەمێك پێش ئێستە ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی ئازاد كرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی شوبات، ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی كەمێك لەمەوبەر ئازاد كرا.

 بەكر حەمەسدیق پارێزەری ئارام قادر، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی كەمێك لەمەوبەر ئازاد كرا.

جێی باسە هاوپەیمانی نیشتمانی، كاتی خۆی دوای جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح لە یەكێتی، لەگەڵ ئارام قادر و ژمارەیەك بەرپرس و كەسایەتی دامەزرا كە بە ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بوو، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح كرایە سەرۆك كۆمار، لە هاوپەیمانێتییەكە جیا بووەوە و دواتر ئارام قادر لە كۆنگرە بووە سەرۆكی ئەو حزبە و ناوەكەشی بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی گۆڕا.

پێشتر  سەلام عەزیز ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی، بە "وشە"ی راگەیاند، ''بە كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی بەو دەسەڵاتەی كە لە پێڕەو و پرۆگرامی هاوپەیمانی هاتووە لە مادەی 16، بڕیارمان دا ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی دوور بخەینەوە و لە هاوپەیمانی دەربكرێت. 

گوتی، هۆكاری دەركردنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئارام قادر رۆژ بە رۆژ هاوپەیمانێتییەكەی بچووك كردووەتەوە، بەشی زۆری هاودیدانی زویر و بێزار كردووە و بەهۆی سیاسەت و كارەكانی ئەوەوە، ئێستە هیچ بارەگا و شوێنێكیان بەدەستەوە نەماوە.

ئێستە لە كۆی ئەو سەرۆك حزبانەی لە سلێمانی گیراون، تەنیا لاهوور شێخ جەنگی لە گرتووخانە ماوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد