ئەمشەو لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەكرێت

:: PM:07:05:22/02/2026 ‌
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمشەو وردبینی لیستی مووچە لە سیستمی پەیرۆڵ تەواو كرا و رەوانەی بەغدا دەكرێت.

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەكە تەواوبوونی لیستی مووچەی مانگی شوباتی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیاند. 

سەرچاوەكە گوتی، وردبینی لیستەكە تەواو بوو، ئەمشەو رەوانەی بەغدا دەكرێت و شاندێكیش هەر ئەمشەو دەچنە بەغدا. 

"وشە" لە سەرچاوەیەكی ترەوە لە بەغدا زانیویەتی هەر كاتێك لیستی مووچە و 120 ملیار داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەی نەوت بگاتە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچە رەوانە دەكرێت. 
 



وشە - وشه‌