كەشناسیی هەرێم: كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و بەفر و باران دەبارێت

:: PM:12:00:23/02/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، رەوشی كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو كردەوە.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، "ئەمڕۆ دووشەم 23ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم،  پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران لە هەندێك ناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات، پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ". 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوە كراوە، "سبەی سێشەم 24ی شوباتی 2026، لە ئەنجامی كاریگەرییەكانی نزمە پەستانی نیمچەدوورگەری عەرەبی و بارستەهەوای ساردی باكور، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەبارانی جیاجیا و كەمێك بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری رۆژهەڵات، هەروەها بۆ كاتەكانی دوای نیوەڕۆ تا ئێوارە كاریگەریی ناسەقامگیری كەش چالاكتر دەبێت، رێژەی دابارین كەمێك زیاتر دەبێت كە هەندی كات بەشێوەی تاوەباران و بروسكە دەبێت، بەتایبەتی سنووری ناوچەكانی (پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆكانی گەرمیان راپەڕین و سۆران)، لەگەڵ كەمێك چالاكبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، پاشان بۆ كاتەكانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17  پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 10  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی



وشە - سۆران عەزیز