سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن رای گەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی شەقامی بازنەیی 150 مەتریی هەولێر لەمساڵدا دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی شوبات، لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان، خالید خۆشناو سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن گرووپ رای گەیاند، ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری دەكەینەوە.
زیاتر گوتی، بەهۆی ئەوەی درێژییەكەی 74 كیلۆمەترە، نازانین كەی تەواو دەبێت، بەڵام كارەكانی ئێمە خێرا بەڕێوە دەچن.
باسی لەوەش كرد، ئێمە كاری خۆمان دەكەین و هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین كە كارەكان بە ستاندارد ئەنجام بدەین.
شەقامی 150 مەتری بە یەكێك لە گەورەترین و ستراتیجیترین پڕۆژەكانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دادەنرێت، چاوەڕوان دەكرێت لە كاتی تەواوبوونیدا قەرەباڵغییەكی زۆری هاتوچۆ لەسەر شەقامە سەرەكییەكانی تری شارەكە كەم بكاتەوە.