بۆ یەكەمجار لە كوردستان ژنێك بووە سەرۆكی دادگای هێزەكانی ناوخۆ

:: PM:03:09:24/02/2026 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان، ژنێك سەرۆكایەتیی دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكات.

وەزارەتەكە رای گەیاندووە، لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ پاڵپشتیكردنی پێگەی ژن لە كایەی سەربازی و تەناهیدا، پۆستی سەرۆكی دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو، بە ئەفسەرێكی ژن سپارد.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف كرد. لە دیدارەكەدا عەمید چرا بە فەرمی وەك سەرۆكی دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەكالەت دەستبەكار بوو.

 وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی عەمید چرا كرد و هیوای سەركەوتنی لە راپەڕاندنی ئەو ئەركە هەستیارەدا بۆ خواست.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم