"ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەكات"

:: PM:02:30:25/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچەكە، تاوتوێ كران.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، شاندی میوان دووپاتیان كردەوە كە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، خواستی وڵاتەكەیان بۆ بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەكاندا دەربڕی.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كرد، هەروەها دووپاتی لە گرنگیی چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و پاراستنی ئارامیی ناوچەكە كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم