دەزگای خێرخوازی بارزانی گرێبەستێكی لەگەڵ سەنتەری ئاوات بۆ لێزەر نوێ كردەوە و بە گوێرەی گرێبەستەكە بۆ ماوەی ساڵێكی تر خەرجی و هاوكاری كارگێری پێشكەش بە سەنتەرەكە دەكات.
سەنتەری ئاوات لە هەولێر تایبەتە بە لێزەر بۆ تووشبووان شێرپەنجە و گرێ، سەنتەرەكە بە خۆڕایی خزمەتی نەخۆشان دەكات، لەكاتێكدا بۆ هەر لێزەرێك بڕێكی زۆری پارەی پێویستە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی دەزگاكە، ستاڤ ئاسۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و د. ئەحمەد سامی بەزاز بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشك لە هەولێر، ڕێككەوتنێكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد.
بەپێی ئەو ڕێككەوتنە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوەی ساڵێكی تریش هاوكاریی كارگێڕیی و پێویستیی ئیداری سەنتەرەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
جێی ئاماژەیە كە چەند ساڵێكە سەنتەری ئاوات كراوەتەوە و لەسەر ئاستی عێراق یەكەمە، چونكە نەخۆشی خوارووی عێراقیش رووی تێدەكەن و لەماوەی رابردوویشدا هەر دەزگای خێرخوازی بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری دەزگاكە بوون.