بەشێك لە فەرمانبەران ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:04:51:26/02/2026 ‌
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگەداری ئەو فەرمانبەرانە دەكاتەوە كە لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاودێر بوون، رۆژی یەكشەم پاداشتەكەیان خەرج دەكرێت. 

لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2025/11/11 وەك فەرمانبەر بەشدارییان لە هەڵبژادن كردووە، دەتوانن لە 2026/3/1 رۆژی یەكشەم، سەردانی بنكەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكی و پاداشتەكەیان.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەو فەرمانبەرانە پێویستە خۆیان ئامادە بن و كارتی نیشتمانیان پێ بێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم