ئاگەدارییەكی بەپەلە لە دژەتیرۆری كوردستانەوە

:: PM:04:33:28/02/2026 ‌
دژەتیرۆری كوردستان داواكارییەكی بەپەلە لە هاووڵاتییان دەكات و دەڵێ‌، لە كاتی زەنگی ئاگەداركردنەوە بڕۆنە شوێنی گونجاو. 

دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگەداركردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تا لە كاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەكان لە لایەن سیستمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە، چونكە لە چەند شوێنێك پارچەی تەنە تێكشكاوەكان كەوتوونەتە خوارەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم