كەناڵ 12: چانسی دەربازبوونی رێبەری ئێران لە هێرشەكەماندا زۆر كەم یان نەبووە

:: PM:05:12:28/02/2026 ‌
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە كە لە هێرشەكانی ئەمڕۆی سەر ئێران، كۆمەڵێك بەرپرس و فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە كوژراون. 

لە هەواڵەكەدا هاتووە، لەناو كوژراوانی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر ئێران هەریەكە لە عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگریی ئێران و محەمەد پاكپوور فەرماندەی سوپای پاسداران هەن. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئێران چڕ كراوەتەوە. 

لەلایەكی تریشەوە، دەستەی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەڵێ، چانسی دەربازبوونی رێبەری ئێران لە هێرشەكەماندا زۆر كەم یان نەبووە. بەڵام كەناڵ 12ی هەمان وڵات، كەمێك پێش ئێستە رای گەیاند، لەو باوەڕەداین كە خامنەیی بەركەوتووە.


وشە - وشه‌