وەزیری كارەبا:دەتوانین 10 بۆ 12 سەعات كارەبا بدەین

:: PM:06:40:28/02/2026 ‌
وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، وەك هەنگاوێكی خۆپارێزی بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر وەستاوە، بەڵام لەو حاڵەتەی ئێستەشدا دەتوانین 10 بۆ 12 سەعات كارەبا دابین بكەین. 

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر وەك هەنگاوی خۆپارێزی وەستاوە، بەڵام لەو حاڵەتەی ئێستەیش 10 بۆ 12 سەعات كارەبا دەدرێت بە هاووڵاتییان.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەرهەمهێنانی نەوت 180 بەرمیل نەوت كەمی كردووە، بەڵام بەرهەمهێنانی غازی ماڵان و بەنزین ئاساییە و هیچ كێشەی نییە. 

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ شەموو 28ی شوبات، شەڕی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەستی پێ كرد.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم