ناوەڕۆكی پێوەندی نێچیرڤان بارزانی و شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا

:: PM:08:08:28/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.

لە پێوەندییەكەدا، دوایین پەرەسەندنە تەناهییەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، تاوتوێ كران.

هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزكردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم