بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە سایتی فەرمی دانراوە، لەم مانگەدا حەوت رۆژ لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ خشتەی پشووەكان كردوویەتی، لەم مانگەدا حەوت رۆژ لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
یەكەمین رۆژی پشوو لە پێنجی ئادار دەستپێكی یەكەم رۆژی راپەڕینە و دەكاتە پێنجشەمی ئەم هەفتەیە، دووەم رۆژیش لە 11 ئادار دەبێت كە دەكاتە چوارشەمی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی رێككەوتنامەی 11ـی ئادارە.
لە خشتەی پشووەكانیش ئەوەش هاتووە، رۆژی شەموو 14ـی ئادار پشووە بۆ كۆچی دوایی ڕابەر و سیمبولی نیشتمانی مستەفا بارزانی، هەروەها رۆژی 20 و 21 و 22 و 23 پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی نەورۆز و جەژی رەمەزان.
تا ئێستە دیار نییە لە هەفتەی كۆتایی تەواوی هەفتەكە دەكرێتە پشوو یان تەنیا ئەو چەند رۆژەی دیاری كراوە پشوو دەبێت.