پارێزگاری هەولێر بۆ لیژنەكانی چاودێری: بڕۆن چاودێریی كۆگە و بازاڕەكان بكەن

:: PM:02:31:01/03/2026 ‌
لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو، دەزگا ئیداری و تەناهییەكانی هەولێر دووپاتیان لە هاوئاهەنگیی زیاتری نێوانیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك كردەوە. 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دووپاتی لە پەرەپێدان و كاركردنی پێكەوەیی و هاوئاهەنگی و هاوكاریی نێوان تەنگژەكانی پارێزگا و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی كردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر، گرنگیی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرگریی شارستانی و دەزگاكانی تر بە پێویست زانی.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكانی قایمقامییەت و چاودێری بازرگانی ڕاسپارد، بەردەوام بن لە چاودێریكردنی بازاڕ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرانبەر سەرپێچیكاران، بە دواداچوون بۆ دۆخی كۆگە و شوێنە گشتییەكان و پێداویستییەكانی هاووڵاتییان بكەن.



وشە - وشه‌