نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی گەل و حكوومەتی ئێران كرد بۆ كوژرانی خامەنەیی.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی گەل و حكوومەت و سەركردایەتیی ئێران دەكەین بۆ شەهیدبوونی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانای دیاری ئایینی، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین. لە خوای مەزن داواكارین گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
" لەم كاتە سەختەدا، دووپات لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان دەكەینەوە. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین ئەركی خۆی لە ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە جێبەجێ بكات" نێچیرڤان بارزانی وای نووسیوە.