سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع: دەبێت کێشەکان بە دیالۆگ و ئاشتی چارەسەر بکرێن

:: PM:11:28:01/03/2026 ‌
سەرۆک مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکە و هەڕەشەکانی قووڵبوونەوەی گرژییەکانیان تاوتوێ کرد و هەردوولا لەسەر گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ هاوڕا بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم یەکی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا پێ گەیشت.

لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەها هەڕەشەکانی قووڵبوونەوەی گرژییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها هەردوولا دووپاتیان لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتییانە کردەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود