ئیمانوێڵ ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی پێوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

:: PM:04:59:02/03/2026 ‌
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رای گەیاند، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان قسەی كردووە.

ژان نۆیل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان قسەی كردووە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ‌ كراوە. 

دووپاتی كردەوە، حكوومەتی وڵاتەكەی نایەوێت عێراق بچێتە نێو ئەو جەنگەی لە ناوچەكەدا هەڵگیرساوە "پشتگیریی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق لە هەوڵەكانیان بۆ رێگریكردن لە راكێشانی عێراق بۆ لایەك یان لایەكی تری ئەم ئاڵۆزییە دەربڕی".

ئەوە لە كاتێكدایە كە زوو زوو هەریەكە لە سەرۆكی فڕەنسا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ‌ دەكەن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم