لە پردێ‌ هێرشكرایە سەر پێشمەرگە

:: PM:05:22:02/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر لە سنووری پردێ‌ بە درۆن هێرش كرایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە. 

سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە" گوتی، لە پردێ بە درۆن هێرش كرایە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە.

سەرچاوەكە زانیاری تەواوی لەسەر شوێنی درۆنەكە نەبوو، بەڵام دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەوە لەچوارچێوەی ئەو هێرشانەیە كە حەشدی شەعبی لە دوێنێوە دەستی پێ كردووە. 

هەر دوێنێ درۆنێكی تر هێرشی كردە سەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە دێگەڵە، بەڵام هاوشێوەی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند كە هیچ زیانێكی نەبووە.


وشە - وشه‌