فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان داوایەك لە رێكخراوەكان دەكات

:: PM:07:55:02/03/2026 ‌
فەرمانگەی رێكخراوەی ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستان داوا لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر بكەن، چونكە رۆڵیان لە ئاستی نێودەوڵەتی هەیە. 

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەك ئاشكرایە لەم چەند ڕۆژە بە چەندان درۆن هێرشكراوەتە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەكی تری هەرێمەكە كەبوونەتە هۆكاری ترس و نائارامی بۆ هاووڵاتییانی بێ تاوان و زیان گەیاندن بە ئارامی گشتی، ئەم كردارە توندوتیژانە پێشێلكردنی ڕوونی سەروەری و یاسای نێودەوڵەتین هەروەها هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەیی.

" ئێمە وەك فەرمانگەی رێكخراوەكانی ناحكومی لە هەرێمی كوردستان داواتان لێدەكەین سەركۆنەی ئەم هێرشانە بكەن و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بن بە بەیاننامە و نواندنی هەڵوێستی فەرمیتان لەسەر ئەم هێرشانە" لە بەیاننامەكەدا وا هاتووە.

دووپات دەكەنەوە كە رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان ڕۆڵیان هەیە لە ڕێكخستنی پێوەندیەكانی نێوان وڵاتان و چارەسەركردنی كێشە گشتییە جیهانییەكان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی مافی مرۆڤ.



وشە - وشه‌