بەرنامەی كاری موەلیدەكان بڵاو كرایەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدەكانیش دەڵێت، پێكردنی كارەبا 100 سەعات دەبێت لە مانگێك.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، خۆران تەحسین سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی دامانناوە، كاركردنی موەلیدەكان لە سەعات پێنجی ئێوارە تا شەشی بەیانی، لەم كاتە هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو، دەبێت موەلیدە كار بكات.
باسی لەوەش كرد، بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی پێنج هەزار دینار پێشەكی وەردەگیرێت بۆ پێكردنی بڕی 100 سەعات كاركردنی موەلیدە.
روونی كردەوە ئەمڕۆ خاوەن موەلیدەكان رەزامەندیی ماڵەكان وەردەگرن دواتر ئێوارە كارەبا پێ دەكرێت.