مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێورەسمی كردنەوەی نەخۆشخانەی ماجدی لە هەولێر تیشكی خستە سەر ئەو ئاڵۆزیانەی لە ناوچەكەدا هەیە و دووپاتی كردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن خەڵكی كوردستان بپارێزن.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، لە هەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە لەم چەند رۆژەی رابردوو، هەندێ لایەنی لە یاسا دەرچوو، تیرۆریست، هەولێریشیان كردووەتە ئامانجی خۆیان. من سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كوردستان دەكەم و دڵنیابن ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت."
هەروەك دووپاتی لەوە كردووە كە "هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی كوردستان بەدوور بگرین لەو شەڕ و ئاژاوەی لە ناوچەكەدا هەن و بەردەوام دەبین لە پاراستنی دەستەكەوتەكانی خۆمان."