روونكردنەوەیەك لەبارەی پارەی كارەبای موەلیدە

:: PM:03:57:03/03/2026 ‌
لەگەڵ ئەوەی بڕیار دراوە ئێوارەی ئەمڕۆ موەلیدە ئەهلییەكان دەست بەكاركردن بكەنەوە بەهۆی ئەو كەمبوونەوەیەی لە كارەبای نیشتمانی رووی داوە، بەڵام "وشە" بەدواداچوونی لەسەر نرخەكەی كرد. 

بڕیارەكە بەمشێوەیە كە ئەو موەلیدانە 100 سەعات كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان بۆ ناو شار، لە سەعات پێنجی ئێوارە تا شەشی بەیانی كار بكەن، جگە لەوكاتەی كە كارەبای نیشتمانی دەدرێتەوە. 

ئەو 100 سەعاتە وەك ئەوەی دابەش كراوە، بەشێوەیەكی گشتیی بەشی 10 ڕۆژ دەكات و هەر ئەمپێرێك بە پێنج هەزار دینار دەبێت، واتا ئەگەر كەسێك شەش ئەمپێر كارەبای بۆ 10 ڕۆژ پێ بدرێت، نرخەكەی دەكاتە 30 هەزار دینار و بۆ تەواوی مانگەكەیش دەبێتە 90 هەزار دینار. 

خۆران تەحسین سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان، زانیارییەكەی بۆ "وشە" پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند، نرخەكەی بەمجۆرە دیاری كراوە كە ئەمپێرێك بە پێنج هەزار دینار بێت لە كۆی ئەو سەعاتانەی كە كارەبا دەدرێت بە هاووڵاتییان. 

وەك دووپاتی كردەوە كە كەسێك ئەگەر شەش ئەمپێر كارەبای هەبێت بۆ 100 سەعات كارەبای موەلیدە، دەبێت 30 هەزار دینار بدات. 




وشە - وشه‌