ناوەڕۆكی پێوەندی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان ئاشكرا كرا

:: PM:05:32:03/03/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنیی لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكەدا، دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ كران، هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی و كاركردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە.

پێوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی تری پێوەندییە تەلەفۆنییەكە بوو.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم