ئەمڕۆ 48 ملیاری داهاتی ناوخۆی سلێمانی دوای چاوەڕوانییەكی زۆر خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە 48 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و 120 ملیار دینار كە پێویستە بدرێتە عێراق كۆكراوەتەوە.
لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئامادەیە كە 120 ملیار دینارەكە رەوانە بكات و بەغدایش مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە بكات.
پێدەچێ تا رۆژی پێنجشەم داهاتی 120 ملیار دینار رادەست بكرێت و پێشتریش لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانە كراوە و ئێستە هیچ بیانووێك بۆ نەناردنی مووچە نییە.
هەر ئەمڕۆیش مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، هەوڵی ئەوە دەدەن بگەنە چارەسەرێكی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران.