كەمێك پێش ئێستە لە كۆیە، هێرش كرایە سەر بارەگای پارتی ئازادی و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" جارێكی تر هێرشی مووشەكی كرایە سەر بارەگای پارتی ئازادی كوردستان لە سنووری دێگەڵە.
ئەوەش زانراوە بەهۆی ئەو هێرشە مووشەكییەی كراوەتە سەر ئەشكەوتی سەقا، شەهید و بریندار هەیە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوو ڕۆژی بەردەوام كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی مووشەكی دەكاتە سەر بارەگاكانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.