پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باسی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه گوایه ئێمه به‌شێكین له پیلانێك بۆ پڕچه‌ككردن و ناردنی پارته كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ ناو خاكی ئێران به ته‌واوی ناڕاستن و ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه و به مه‌به‌ست بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، له هه‌مانكاتدا حكوومه‌تی هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نین له هیچ هه‌ڵمه‌تێك بۆ فره‌وانكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه داوای ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هێرشه ترسنۆكه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی سه‌ر هه‌ریمی كوردستان ڕابگرن و خاك و خه‌ڵكه‌كه‌مان و ناوچه‌كه بپارێزن.