هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكییان بۆ سەر هەولێر تێكشكاند و توانیان دەست بەسەر بارهەڵگرێك بگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئادار، بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی پێشمەرگەی هێرشیان كردە سەر سەكۆیەكی مووشەكی لە میحوەری خازر.
ئەوەش زانراوە، لەو هێرشە توانیان دەست بەسەر بارهەڵهگرێكدا بگرن كە لەوێوە مووشەكی ئاراستەی هەولێر دەكرد.
ئەوە لە كاتێكە ماوەی سێ ڕۆژی لە سنووری دەسەڵاتی حكوومەتی عێراق دڕۆن ئاراستەی هەولێر دەكرێت.