لێدوانی قایمقامی كۆیە لەبارەی هێرشەكانی سەر كەمپی ئازادی

:: PM:07:26:05/03/2026 ‌
قایمقامی كۆیە رای گەیاند، ئەو هێرشانەی كە كراونەتە سەر كۆیە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا لە ناو كەمپەكانی ئازادی كەوتوون. 

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر هێرشكرایەوە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیە كە شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنگرانی حزبی دیموكراتی كوردستانە. تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە، بە "وشە"ی گوت، ئەو هێرشەی ئەم ئێوارەیە كراوە درۆنێكی بچووك بووە تەنانەت هەست بە دەنگەكەیشی نەكراوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە هەموو ئەو هێرشانەی لەماوەی ئەو شەڕە كراونەتە سەر كۆیە هیچ زیانێكی نەبووە. 

كۆیە یەكێكە لەو شوێنانەی كە كەمپێكی گەورەی حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیە، ساڵانی رابردوو زۆر بە چڕی بۆردمان دەكرا و چەندان قوربانیان لەو كەمپەدا داوە. 




وشە - وشه‌