دوای هەڵدانی دڕۆن و مووشەكی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە لە هەنگاوێكی نوێدا وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیاریدا نوێنەرایەتی خۆی لە ئێران بكشێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئادار، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەكیدا كشانەوەی نوێنەرایەتی خۆی لە ئێران راگەیاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئازەربایجان باڵوێزخانەی خۆی لە تاران و كونسوڵخانەی گشتی لە تەورێز چۆڵ دەكات.
ئەوە لە كاتێكە لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوو شەڕ ئێران مووشەك و درۆنی ئاراستەی چەدین وڵاتی ناوچەكە كردووە.