دەست بە دابەشكردنی غازی ماڵان دەكرێت

:: PM:02:59:07/03/2026 ‌
بڕیارە لەرێی پسوولەی تایبەت دەست بكرێت بە دابەشكردنی غازی ماڵان، ئەوەیش بۆ رێگرییە لە گرانبوونی نرخەكەی.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، حەكیم هاشم بریكاری غاز، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەرێی بەرێوەبەرایەتی سووتەمەنی هەولێر ئاگادار كراینەوە سبەی دەست بە رێكارەكان دەكرێت بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی. 

زیاتر گوتی، بەپێێ‌ بەرنامەی دانراوە تا چوارشەم سەرجەم رێكارەكان تەواو دەكرێن كە ئەوانەی خۆیان لەو سیستەمە تۆمار كردووە غازیان پێدەدرێت، ئەوانەشی تا ئێستە خۆیان تۆمار نەكردووە پێویستە پەلە بكەن لە خۆ تۆمار كردن لە سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ ئەوەی ئەوانیش غازیان پێبدرێت.

باسی لەوەش كرد،  بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مانگانە دوو بتڵ غاز دەدرێتە ماڵان.



وشە - رامیار جەواد