پەیامنێری "وشە" لە سلێمانی ڕای گەیاند، کەمێک پێش ئێستە هێرش کراوەتە سەر بارەگای کۆمەڵە لە ناوچەی زرگوێزەڵە و قوربانی لێ کەوتووەتەوە.
ئەمشەو شەموو حەوتی ئاداری 2026، پەیامنێری "وشە" ئاشکرای کرد، بارەگای کۆمەڵە لە زرگوێزەڵە کراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا یەک کەس گیانی لە دەست داوە کە ناوی ئاسۆ ئیسماعیلیـیە و دوو كەسی تریش بریندارن.
تا ئێستە وردەکاریی زیاتر لەبارەی شێوازی هێرشەکە و زیانە مادییەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
وشە/ سلێمانی - هۆشمەند لەتیف