ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دۆخی تەناهی بە "مەهزەلە و ترسنۆكانە" ناو دەبات و دەڵێ، دەسەڵاتدارانی عێراق یان نایانەوێت یان بوێری ئەوەیان نییە سنوورێك بۆ ئەو بێ یاساییە دابنێن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، ئەو كارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان دەكرێن، كارێكی بێ پاساو، زاڵمانە و تیرۆریستییە.
رەخنەی توندی لە دامەزراوەكانی حكوومەتی عێراق گرت و لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیش گوتی: بەداخەوە ئەوەی بینیمان وەك مەهزەلەیەك بوو، پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی هەبوو و باسی هەموو كێشەكانی جیهان كرد، بەڵام شەرمنانە و ترسنۆكانە یەك كەس بوێری ئەوەی نەبوو سەركۆنەی ئەو هێرشانە بكات كە دەكرێتە سەر هەولێر و شارەكانی تری هەرێم.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش كرد كە پەیامەكە روونە و دەسەڵاتدارانی عێراق یان نایانەوێت یان بوێری ئەوەیان نییە سنوورێك بۆ ئەو بێ یاساییە دابنێن.