"وشە" ناوی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عێراق ئاشكرا دەكات

:: PM:02:40:10/03/2026 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی رابردووی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دا لەگەڵ عێراق لەسەر چەند بابەتێك گفتوگۆ بكەن، "وشە" ناوی ئەندامانی لیژنەكەی دەست كەوتووە.

بە بڕیاری ژمارە 293ـی ئەنجوومەنی وەزیران كە بڕیار درا بە پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستانی بابەتەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی هەیە.

بەپێی بەدواداچوون، لیژنەكە پێكهاتووە لە وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری پلاندانان، وەزیری سامانە سروشتییەكان، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەت لە بەغدا و راسپێردراوانی دیوانی چاودێری و ئەنجوومەنی ڕاژە، بۆ پێشكەشكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگی تەكنیكی پێویست لە چوارچێوەی تایبەتمەندی دەسەڵاتەكانیان.

ئەو لیژنەیە كاریان گفتوگۆ دەبێت لەگەڵ بەغدا بۆ دیاریكردنی پشكی كوردستان لە بودجە بۆ ساڵانی داهاتوو، جێگیركردنی پشكی كوردستان لە بودجە و لابردنی پێوەری خەرجیی راستەقینە.

هەروەها كاری لیژنەكە ئەوەیە وەزارەتی دارایی پابەند بكرێت بەوەی كە بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت، وەك هەرێمی كوردستان كە پشكی 14.1% بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانە، رەتكردنەوەی بودجەی سێ‌ ساڵە، تەنیا بودجە دەبێت بۆ یەك ساڵ بێت.



وشە - رامیار جەواد