مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 دەستكەوتێكی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر بوو.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" رای گەیاند، ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 دەستكەوتێكی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر بوو.
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، لەم یادە گرنگەدا، دووپات لە داكۆكیكردن لە ماف و دەستكەوتە نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە".