سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

:: PM:02:18:11/03/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخیی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە كوردستانییەكان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە.

دووپاتیش كرایەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەكەدا.

لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، باس لە گرنگیی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا . 



وشە - رامیار جەواد