سەقز و بانە و مەریوان لە ژێر بۆردمانی سەختدان

:: PM:03:58:11/03/2026 ‌
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بەسەختی بۆردمانی هەریەك لە شارەكانی بانە و سەقز و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێت، بنكە و بارەگاكانی پاسداران خاپوور كراون، لە چەند سەعاتێكی كەمدا دەیان هێرشی مووشەكی لەو شارانەدا تۆمار كراوە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار، هێرشەكان لە دوای نیوەڕۆوە بۆ شاری مەریوان دەستی پێ كرد، چەند پێگەیەكی سەربازی و تەناهیی پاسداران لەو شارەدا بە تەواوی خاپوور كران، تەنیا لە چەند سەعاتێكی كەمدا زیاتر لە پێنج هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر شارەكە. 

ئەوەی بە دیاریكراوی گەیشتووەتە "وشە"، هێرشەكان بارەگاكانی هێزی سنووری و سوپای پاسدارانیان لە ناوچەكانی "بیلە" و "چاوگ" و "بەردەڕەشە" كردووەتە ئامانج، جیا لەوەی بارەگای ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و دوو بورجی چاودێریی هەواڵگری كراونەتە ئامانج.

هەر ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی بە چڕی كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە شاری سەقز و دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوچەكەدا بیسترا.

هێرشەكان تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوامی هەیە، ئێستە شاری بانە لە ژێر بۆردمانی چڕدایە و بۆردمانی بنكەكانی پاسداران دەكرێت. 



وشە - وشه‌