شەڕفرۆشتن و هێرشی گرووپە لە یاسا دەرچووەكان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بە ڕای چاودێرانی سیاسی، هەڵبژاردنی بەرەی ئاشتیی لەلایەن كوردەوە باشترین بژارە و كوردستان پارێزراو دەبێت.
سۆران پاڵانی شارەزای سیاسی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئامانجی هێرشەكانی گرووپەكانی سەربە حەشدی شەعبی هەرچەندە تەمویلی چەك و دارایی لە حكوومەتی عێراق وەردەگرن، بەڵام ڕێنوێنی لە دەوڵەتێكی دراوسێ وەردەگرن، هەرێمی كوردستان تێوەنەگلاوە لە شەڕی ئیسرائیل- ئەمەریكا لەگەڵ ئێران، بێلایەنە، بەڵام دەیكەنە مەیدانی ئامانجەكانیان ئەگەر بە وریاییەوە بڕیار نەدرێت.
پاڵانی پێی وایە، كوردستان دەرفەتی گەورەی هەبوو، لە پاش شەڕی داعش، هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمەریكا داوای یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی دەكرد، كوردستان پێویستی زیاتری بە هێزێكی نیشتمانیی یەكگرتوو هەیە، پڕچەك بە تەكنەلۆجیای تازەی سەربازی، بۆ ئەوەی لە كاتی هێرشی گرووپە تیرۆرستییەكان وەڵامی توندیان بدرێتەوە.
ئەو پێی وایە كە كوردستان بۆی دەركەوت گرووپە تیرۆرستییەكان و دەوڵەتانی ناوچەكەش بە چاوی دوژمن و دەڕواننە كوردستان، هەرێمی كوردستان دەبێت ئاستیی پێوەندییەكانی لەگەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمانی زیاتر بەهێز بكات، داوای پاڵپشتیی زیاتری سەربازی و سیاسیی لێ بكات.
هەڵەبجە / عەزیز هەورامیی