حزبەكانی كوردستان پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی تاوتوێ دەكەن

:: PM:07:44:11/03/2026 ‌
پرسی پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی لە كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆی نیوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندایە و دوێنیش لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو جارێكی تر تاوتوێ‌ كرایەوە.

بەشێك لە حزبە سیاسییەكانی كوردستان بەپێویستی دەزانن بۆ چەند پرسێكی چارەنووسساز ئەنجوومەنێكی لەو شێوەیە هەبێت، بەڵام هەمووان هاوڕای سەرۆك بارزانین كە نابێت ئەو ئەنجوومەنە جێگەی دامەزراوە شەرعییەكان بگرێتەوە. 

هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی پێشتر لە فەیسبووكی خۆی بەپێویستی زانیبوو كە ئەنجوومەنێكی لەو شێوەیە بۆ پرسە چارەنووسسازەكان پێكبهرێت. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هیچ هەنگاوێكی رژد بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی لەوشێوەیە نەنراوە، بەڵام راگۆڕینەوە لەنێوان حزبەكاندا لەسەر پێكهێنانی هەیە. 

دوێنی سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیی لە كوردستان ئەگەر پێویست بێت، بەڵام نابێت شوێنی دامەزراوە شەرعییەكان بگرێتەوە. 




وشە - وشه‌