كەمێك لەمەوبەر هێرشكرایە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیە كە حزبەكانی دیموكرات لەوێن، بەڵام هێرشەكە هیچ زیانی نەبووە.
هێرشەكە بە مووشەك و درۆن بووە و بۆردمانی هەردوو كەمپی ئازادی و ئامیریە كراوە.
لەبارەی هێرشەكە، تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە، بە "وشە"ی گوت، لە هێرشەكاندا هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.
لەماوەی شەڕی نیوان ئێران- ئەمەریكا و ئیسرائیل ئەوە چەندان جارە هێرش بكرێتە سەر ئەو كەمپە، بەڵام كەمپەكە چۆڵ كرایەوە و هێرشەكانیش پووچەڵ دەردەچن.