درۆنێك لە سلێمانی كەوتە خوارەوە و زیانی هەیە

:: AM:09:06:12/03/2026 ‌
بەیانی ئەمڕۆ درۆنێك لە سلێمانی كەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، زیانی مادی و برینداربوونی كەسێك هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكان بەیانی ئەمڕۆ درۆنێك لە گەڕەكی قالاوە كەوتە خوارەوە.

ئەوەش زانراوە كە درۆنەكە لە گەڕەكی قالاوەی سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و زیانی بە چەند ماڵێك گەیاندووە.

بەپێی زانیارییەكان منداڵێكیش بریندار بووە.

ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا چەندان هێرشی تری درۆنی كراوەتە سەر ناوچە و شار و شوێنەكانی تری هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد