دەروازەی پەروێزخان كرایەوە

:: AM:09:40:12/03/2026 ‌
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەستی پێ‌ كرد و بارهەڵگرەكانی گواستنەوەی كەلوپەلی خۆراك كارەكانیان دەست پێ‌ كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئادار، یەكێتیی هاوردە و ناردنكاران بڵاوی كردەوە، لە دوێنێوە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان كراوەتەوە و نزیكەی 200 بارهەڵگر لەو رێگەیەوە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەش كراوە، كردنەوەی دەروازەی پەروێزخان دوای ئەوە دێت كە پێشتریش دەروازەكانی شوشمێ و سەیرانبەن كرابوونەوە. 

بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكەوە، پێشتر كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربەی دەروازە سنوورییەكان هەرێمی كوردستان داخستن و تەنیا دەروازەی باشماخ كراوە بوو.



وشە - رامیار جەواد